
دیمەنی شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
بۆ ماستەرپلانی سلێمانی ساڵی 2008 بە گوژمەی چوار ملیۆن و چوارسەد هەزار دۆلار گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بەناوی IGCE ی کراوە، بۆ ئەوەی نەخشە و فراوانکاری شارەکە دیزاین بکرێت، ئێستا ماستەرپلانەکە لە ئاسمان و زەوییەوە لەلایەن چەند پرۆژەیەکەوە شێوێنراوە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر شارەکە دروست دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوو، 11 پرۆژەی جیاواز لە دەرەوەی نەخشە تایبەتەکانی ماستەرپلانی سلێمانی جێبەجێکراون، هاوکات لە هەندێک شەقامی دیاری سلێمانی بوونەتە هۆی دروستکردنی جەنجاڵی و مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت: لە داهاتوودا شەقامەکان تووشی جەنجاڵی و قەرەباڵخییەکی زۆر دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: شازاد جمال، مامۆستای زانکۆ و ئەندامی دەستەی داکۆکی لە سرووشت و موڵکی سلێمانی دەڵێت، 12 پرۆژەی نیشتەجێبوون و گەشتیاری بەبێ گوێدانە ماستەرپلانی سلێمانی جیبەجێکراون، بەشی زۆری پرۆژەکانیش نیشتەجێبوونن.
لەلایەکی دیکەوە: لە ماوەی ڕابردووش دا چەندین چالاکی جیاواز لە دژی پرۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی ڕێکخراون، ناڕەزاییەتییەکان لەسەر بوونیادنانی پرۆژەکان بوو لە بەرزاییەکانی شارەکە، هاوکات وەک هەولێک بۆ تێکدانی سیما و ژینگەی شارەکە سەیر دەکران، لەلایەکی دیکەشەوە کاریگەریی لەسەر ئاژەڵ و زیندەوەرانی ناوچەکە دروست دەکات.
ماستەرپلان دانانی نەخشەیەکی دیاریکراوە بۆ گەشە و فراوانبوونی هەر پارێزگا و شار و ناوچەیەک تاوەکو چەند ساڵێکی دیاریکراو، دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە