
خستنەڕووی دراوی لە عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ و بەیانی فرۆشتنی دۆلارى نەختینەیی بەڕێژەی 30% کەمدەکاتەوە، بەڵام فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی نوسراوێکی بانکی ناوەندی عێراق کە ئاراستەی بانک و کۆمپانیاکانى ئاڵۆگۆڕى دراو کراوە، ئاماژە بەوەکراوە، داواکاریی بانکەکان بۆ دەستەبەرکردنى نەختینەی دۆلارى بۆ گەشتیاران لە ڕۆژانی 30 و 31ی ئەم مانگە لەڕێگەی پەنجەرەی ئەلیکترۆنییەوە وەردەگرێت، بەڵام دەبێت داواکاریی کڕینی دۆلار 50% کەمتر نەبێت لەو پارەیەی پێشتر ئەو بانک و کۆمپانیایانە لەڕێگەی پەنجەرەی ئەلیکترۆنییەوە وەریانگرتووە، لەبری 80% کە پێشتر وەک مەرج دیاریکرابوو.
زانیاریی زیاتر: نوسراوەکەی بانکی ناوەندی مانای وایە داواکاریی بانکەکان و کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو بۆ وەرگرتنی دۆلار لەوانەیە تەنیا 50%یان وەربگیرێن، بەوپێیەش بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی نەختینەیی 30% کەمکردووەتەوە، بەڵام وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە ئەم ڕێکارە تەنیا بۆ دوو ڕۆژە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی 2ـی مانگی داهاتووەوە بانکی ناوەندی پەنجەرەی ئەلیکترۆنی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار دادەخات، لەمەودوا بانکە عێراقییەکان لە ڕێگەی بانکی نێوەندگیر و بەبێ دەستوەردانی بانکی ناوەندی پارەی کاڵاکانیان ڕەوانەی دەرەوە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز