
بارهەڵگرێک کە لە یەکێک لە خاڵە سنوورییە نێودەوڵەتییەکانەوە کاڵا بۆ ناو هەرێمی کوردستان دەگوازێتەوە
ئاڤا نیوز
قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک بۆ هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە و حکومەت لە ساڵی داهاتوودا پلانێکی نوێ جێ بەجێ دەکات. بەجۆرێک ئەمساڵ سێ هەزار و 705 مۆڵەت بە بازرگانان دراوە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بە گوژمەی شەش ملیار دۆلار (چەکی بانکی) بە بازرگانان دراوە تاوەکو کاڵا و شتومەک بهێننە هەرێمی کوردستان، هاوکات 41 پرۆژەی بازرگانیی لە دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمساڵ سێ هەزار و 705 مۆڵەت بۆ بازرگانان دراوە تاوەکو کاڵا و شتومەک بهێنن، لە ساڵی داهاتووشدا نووسینگەی بازرگانیی لە دەروازە سنوورییە نێودەڵەوتییەکان دەکرێتەوە، تاوەکو بازرگانان بتوانن لەوێوە مۆڵەت لە بەرێوەبەرایەتییەکە وەربگرن و کاڵا و شتومەک بهێنن.
زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ 41 پرۆژەی بازرگانی بە سەرمایەی 387 ملیۆن و 520 هەزار و 148 دۆلار مۆڵەتیان لە دەستەی وەبەرهێنان وەرگرتووە کە ڕێژەی 11.07% لە سەرمایەی سێکتەرەکان بۆ ئەمساڵ پێکدەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز