
ژمارەیەک کارمەندی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ساڵی 2024دا 143 کەس دەستگیرکراون کە بانگەشەیان بۆ حیزبی بەعسی ڕووخاوی عێراق کردووە. بەپێی دەستووری عێراق حیزبەکە و بانگەشەکردن بۆ ئەو ئەو حیزبە یان ڕەمزەکانی قەدەغەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند:
- زیاتر لە 12 هەزار ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داخراون کە هاندان بۆ تووندڕەوی ئەنجام دەدات.
- 318 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، لەوانەش 46 بازرگانی نێودەوڵەتی بوونە.
- یەکەم پلاتفۆرمی ئاسایش پەیوەست بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی ڕاگەیێنرا بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتییان بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی هەژمارە ئەلیکترۆنییەکان.
- زیاتر لە 350 هەزار داواکاری خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆ ئامارەکانی تایبەت بە ساڵی 2024ی بڵاوکردەوە کە تاوانەكانی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بە گەورەترین ئاڵنگاری بۆ عێراق وەسف كردووە، ژمارەکەش بەم جۆرەیە:
- بەدرێژایی ئەمساڵ 662 تۆڕی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون كە 57 تۆڕیان نێودەوڵەتی بوون.
- دادگاییكردنی تاوانبارانی ماددەی هۆشبەر بەڕێژەی 242% بەرزبووەتەوە، 148 سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانبارانی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەرچووە لەگەڵ 578 سزای زیندانی هەتاهەتایی.
- وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای دەكات بەدرێژایی ئەمساڵ، 13 هەزار و 842 تۆمەتبار بە تاوانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و 8 هەزار و 400ـیان سزا دراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا