
یەکێک لە بازارە میللییەکانی بەغدا
ئاڤا نیوز
توێژەرێكی كاروباری ئابووری ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی هەژاری لە عێراق لە 23%ـەوە بۆ 17.6% دابەزیوە.
وێنە گەورەكە: سەرەڕای ئەوەی عێراق لەڕووی زۆری سەرچاوە سروشتییەكان و بەپیتی خاكەكەی، بە یەكێك لە وڵاتە دەوڵەمەندەكانی جیهان هەژماردەكرێت، كەچی دۆخی هەژاری و بێكاری لەو وڵاتە لە ئاستێكی مەترسیدار دایە.
لێدوانی فەرمی: جەلیل لامی، ئابووریناسی ناسراوی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، هەوڵەكانی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی هەژاری و بێكاری بەرهەمی هەبووە و ساڵی 2024 ڕێژەی هەژاری بۆ 17.6% دابەزیوە بەراورد بە ساڵی 2023 كە ڕێژەكە 23% بوو.
هاوكات ڕێژەی بێكاری لە 16.5%ـەوە بۆ 14.4% دابەزیوە، ئەویش لەڕێگەی دامەزراندنی هەزاران دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان و پڕۆژەكانی دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجان.
لەلایەكی دیكە: ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەڕێگەی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكان، توانیویانە ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەتایبەت لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاست نزم بكەنەوە و تەنیا لە ساڵی 2024، زیاتر لە 123 هەزار خێزان كە 460 هەزار ئەندام دەگرێتە خۆی، سەبەتەی خۆراكیان لەڕێگەی تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتیەوە پێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز