لەسەر داوای ئاڤا بزووتنەوەی ئیسلامی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی پێشمەرگەیەک لە سووریا دەکات
- کوردستان
- 1 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لەسەر داوای ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی پێشمەرگەیەکی بێسەروشوێن لە سووریا دەکات و لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریاش قسە کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: عیسا عەبدوڵڵا خدر لە 2-8-2014، پێشمەرگەکەیە، لە کاتی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ زوممار بێسەروشوێن بووە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا پەیامنێرێکی فریلانس لە یەکێک لە زیندانەکانی سووریا لە تیکتۆک ناوی "عیسا عەبدوڵڵا خدر" دەخوێنێتەوە دەڵێت خەڵکی قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای نەینەوایە.
لێدوانی فەرمی: ئەحسەن حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا نووسینگەمان لە دیمەشق کردووەتەوە، لەسەر داوای ئاڤا میدیا ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان نووسینگەی بزووتنەوەی لە دیمەشق ڕاسپاردووە بەدواداچوون و سۆراخی ئەو پێشمەرگەیە بکات، لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریاش قسە کراوە و لە پەیوەندیدان.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر لیوا بەختیار عومەر، ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو: "لەبەر ئەوەی تەحریرولشام و محەممەد جۆلانی تازە هاتوونەتە سەر حوکم، بۆیە هیچ پەیوەندییەکمان نییە، دەبێت بۆ دۆزینەوەی ئەو پێشمەرگەیە پەیوەندییە کەسییەکان بەکاربهێنین، کەسایەتییەکی وەکو مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز پێشبینی دەکەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ گرووپەکانی سووریا وەک تەحریرولشام باش بێت، بۆیە دەکرێت لە ڕێی ئەو و پەیوەندییەکانی بەکاربهێنین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە