
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر دوایین داتای لەدایکبوونی منداڵ لە نەخۆشخانەکە ڕادەگەیێنێت. بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکە دەڵێت، هیچ نەشتەرگەرییەک لە پێناو بەروار و ڕۆژی خوازراو بۆ نەخۆشەکان ناکرێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 81 هەزار و 547 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێریان کردووە. هاوکات 16 هەزار و 971 منداڵ بە منداڵبوونی سروشتی و نەشتەرگەری لەدایکبوون.
لێدوانی فەرمی: د. شادان شێروان حەیدەری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: 10 هەزار و 788 منداڵ بەشێوەی ئاسایی لەدایکبوون، هاوکات شەش هەزار و 183 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایکبوون.
زانیاریی زیاتر: لەو ژمارەیە هەشت هەزار و 725 منداڵی کور و 8 و 246 منداڵی کچ لەدایکبوون، هاوکات پێنج هەزار و 623 نەشتەرگەری گەورە لە نەخۆشخانەکە کراوە و 36 هەزار و 332 منداڵ لە ماوەی ساڵێکدا خەوێندراون، 32 هەزار و 516 منداڵیش لە بەشی منداڵە ناکامەکان خەوێندراون.
ئەمەش بزانە: لە نەخۆشخانەکە 61 هەزار و 303 سۆنار بۆ ئافرەتان کراوە، هاوکات 82 هەزار و 132 پشکنینی تاقیگەیی کراون و سێ هەزار و 304 تیشکیش گیراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە