ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی هەواڵی داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەرەبەیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بڵاوبووەوە، لەمبارەیەوە وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی هۆکاری داخستنی کۆمپانیاکە بۆ بەسەرچوونی مۆڵەتی کارکردنی دەگەڕێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: کۆمپانیای گزنگی بەرەبەیان کە ماوەی حەوت ساڵە لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە و لە بواری ئافرەتان کار دەکات، ڕۆژی 31-12-2024، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە داخرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای گزنگی بەرەبەیان ڕایگەیاند؛ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و لە چوارچێوەی بڕیاری حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاسایشی سلێمانی بڕیاری ڕاگرتنی کۆمپانیاکەی داین، ئەم بڕیارە دژی ئازادی ڕۆژنامەگەرییە لە هەرێمی کوردستان، هەروەها عەقڵیەتی شکاندنی ئیرادەی ژن و ناسنامەی بوونی ژنە.
لێدوانی فەرمی: عەقید سەلام، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی، هۆکاری داخستنی کۆمپانیاکەی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: بەڵێ ڕاستە، لەبەر ئەوەی مۆڵەتی کارکردنیان تەواو ببوو و مۆڵەتەکەیان بەسەرچووە.
وتەبێژەکەی ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی گوت: لەماوەی ڕابردوودا سەرجەم ناوەندەکانی ئەو ڕێکخراوە ئاگادارکراونەوە، کە مۆڵەتی کارکردنیان کۆتایی دێت و ڕێگە بەکارکردنیان نادرێت.
لەلایەکی دیکەوە: میدیایەکی پەکەکە ڕایگەیاند: ئاسایشی سلێمانی بەبێ نووسراوی دادگا هەڵیکوتاوەتە سەر کۆمپانیای گزنگی بەرەبەیان و ڕێکخراوەکانی نوێگەر، مەرزییە، ڕژاک و سەرجەمیانی لە ژێر فشاردا داخستووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە