لە پشووی سەری ساڵ ڕۆژانە زیاتر حەوت هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر
- کوردستان
- 2 کانوونی دووەم

هاتنی گەشتیاران بۆ شاری هەولێر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ئاشكرای دەكات كە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەكی زیاتر گەشتیار بۆ پشووی سەری ساڵ سەردانی شاری هەولێریان كردووە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەهۆی درێژیی ماوەی پشووی سەری ساڵ، ئەمساڵ ژمارەی ئەو گەشتیارانەی كە هاتوونەتە شاری هەولێر زیاتر بووە، ساڵانی ڕابردوو لە 25ی12ەوە هاتنی گەشتیاران دەستیپێدەكرد، ئەمساڵ لە 20ی مانگەوە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار ڕوویان لە شاری هەولێر كرد.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی ئەو داتایانەی كە پارێزگای هەولێر تۆماری كردوون، لە 20ی12ەوە ڕۆژانە زیاتر حەوت هەزار گەشتیار لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوونەتە شاری هەولێر و لە دوای تەواوبوونی پشووی سەری ساڵ، پارێزگا ئاماری تەواوی گەشتیاران بڵاو دەكاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئەمساڵ تەنیا بۆ پشووی سەری ساڵ، 200 هەزار گەشتیار لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە