
ژمارەیەک لەو بازرگانانەی کە لەسەر بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
ئاڤا نیوز
ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ئاماری ژمارەی بازرگانان و هەڵگرانی ماددەی هۆشبەری بۆ ساڵی 2024 ـی لە عێراق ئاشکراکرد.
وێنە گەورەکە: ئاماری بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بەجۆرێک ڕێکخراوە ناوخۆیی و بیانییەکان هۆشداریانداوە لەوە عێراق ببێتە ناوەندێک بڵاوکردنەوەی ئەو ماددانە لە ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: فازل غەراوی، بەرپرسی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق، 14 هەزار بازرگان و هەڵگری ماددەی هۆشبەریان لەساڵی 2024 ـدا دەستگیرکردووە.
غەراوی ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر 144 بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر 434 بازرگانی ناوخۆیدا سەپاندووە.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی ساڵی 2024 ـدا دەست بەسەر شەش تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە، دیارترینیان کریستاڵ، حەشیش و حەبی کاپتاگۆن بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا