
قاوەخواردنەوە لەلایەن ئافرەتێکەوە، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەکی نوێی تەندروستی ئەوە دەردەخات کە خواردنەوەی ڕۆژانەی قاوە کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی جەستەی مرۆڤ.
بڵاوکراوەی زانستی: توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی زانکۆی کۆیمبرا لە پورتوگال ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە کە قاوە خواردنەوەی ڕۆژانە دەبێتە هۆی درێژکردنی تەمەن و باشترکردنی تەندروستی گشتیی جەستەی مرۆڤ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو زانایانە داتای 85 توێژینەوەی پێشوویان شیکردووەتەوە کە سەدان هەزار هاوڵاتیی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور و باشوور و ئوسترالیا و ئاسیای تیادا بەشداربوون دەرکەوتووە کە خواردنەوەی سێ کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا 1.84 ساڵ لە تەمەن زیاد دەکات، هەروەها ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان کەمتر بووە.
لێدوانی فەرمی: ڕۆدریگۆ کونها دکتۆری دەمار ڕایگەیاند، خواردنەوەی قاوە بە ڕێژەیەکی مامناوەند یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو میکانیزمە بایۆلۆژیانەی کە لەگەڵ تەمەندا خاو دەبنەوە و تێکدەچن و دەبێتە هۆی کۆمەڵێک نەخۆشی هاوکات گوتی، کاریگەرییەکانی خواردنەوەی قاوە لەسەر جەستە بەپێی تەمەن جیاوازە.
بۆچی گرنگە: ئەم توێژینەوە دەریدەخات کە قاوە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی کۆئەندامی ماسولکە و دەمار، سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات، هەروەها ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان، شێرپەنجە، جەڵتەی مێشک، کەم دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز