ئاڤا نیوز
زیاتر لە 12 ساڵە هاونیشتمانییانی دەڤەری ڕاپەرین لە چاوەڕوانی تەواوکردنی نەخۆشخانەیەکی 291 قەرەوێڵەیی دان، هاوکات ساڵی ڕابردوو گواستنەوەی نەخۆش بۆ شارەکانی هەولێر و سلێمانی سێ هێندە زیادی کردووە کە ئەمەش نیگەرانی لای هاونیشتمانییانی ئەو ناوچەیە دروستکردووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی تەواونەکردنی نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە ئەو کەسانەی تووشی دۆخی تەندروستی لەناکاو دەبن و پێویستییان بە چارەسەری خێرا هەیە زۆرینەی کات لەبەر نەبوونی شوێن و پزیشکی پسپۆڕ ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر و سلێمانی دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئاماری بەشی کردە پزیشکییەکانی ڕاپەڕین، تەنیا لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 2300 چارەخواز بەمەبەستی چارەسەرکردنیان بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پارێزگاکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی نەبوونی سەنتەری چارەسەری سووتاوی و نەخۆشییەکانی دڵ و چاوەدێری چڕ، نەخۆشەکان بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە و بەرپرسانی تەندروستی ڕاپەڕینیش دەڵێن '' پلانی وردیان داناوە بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی ناردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەی شارەکانی دیکە" .
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە