
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، ئەوەی لە سووریا ڕوویدا پەیوەندی بە عێراقەوە نییە و جەختیشی لەوە کردەوە کە "هیچ گۆڕانکاریەک لە سیستمی سیاسی عێراق ڕوونادات ".
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارێکیدا لە ساڵیادی "ڕۆژی شەهیدی عێراق" پێشکەشی کرد، ڕایگەیاند: چەند کەس و لایەنێک دەیانەوێت ئەو گۆڕانکاریانەی لە سیستمی حوکمی سووریا ڕوویاندا بەعێراقەوە بیبەستنەوە، ئەمەش دوورە لە تێگەیشتنی سیاسی.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق سیستمێکی دیموکراسی فرەیی هەیە کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆدەگرێت، گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتیش لەڕێگەی سندووقەکانی دەنگدانەوە مسۆگەرە، هاوکات دەستووریش چارەسەری بۆ زۆربەی کێشە و گرفتەکان لە وڵاتدا داناوە.
ئەمەش بزانە: ڕێوڕەسمی "ڕۆژی شەهیدی عێراق" لە یەکەم ڕۆژی "ڕەجەب" بەڕێوەدەچێت کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کردەوەیەکی تیرۆریستی کە محەممەد باقر حەکیم، سەرۆکی پێشووتری ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام کرایە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا