سەباح سوبحی: بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت سیاسییە و چەند گرفتێكیش هەن
- کوردستان
- 4 کانوونی دووەم

دیمەنی کێڵگەی نەوتی تەقتەق لە سنووری پارێزگای هەولێر: وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کێشەی هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەنیا تەکنیکی نییە و پرسەکە بە سیاسیی کراوە.
بۆچی گرنگە: ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان گرفتی دارایی گەورەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دروست كردووە و بە دەستپێكردنەوەشی گرفتەكە چارەسەر دەبێت، یەكێك لە گرفتە گەورەكان دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە، بەپێی داتاكان، بەهۆی ڕاگرتنەكە عێراق زیانی زیاتر لە 20 ملیار دۆلاری كردووە.
لێدوانی فەرمی: سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان سیاسییە و تەنیا تەكنیكی نییە، گرفتەكانی بەردەم پرۆسەكە لە ساڵی 2014ەوە دەستیان پێكرد تا گەیشتە ڕاگرتنی هەناردەكردن لەلایەن دادگەی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی.
هۆكارە زانراوەكان: دواكەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر تێچووی دەرهێنانی نەوت، كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان داوای زیادكردنی دەكەن و وەزارەتی نەوتیش پشت بە ماددە یاساییەكانی نێو یاسای بودجە دەبەستێت كە دەڵێت نابێت لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە نرخەكان جیاواز بن.
چارەسەرەكان: بۆ چارەسەركردنی گرفتی نرخی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان، هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراقە و خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ كراوە و تیایدا چارەسەری بابەتەكە خراوەتە، چارەسەرەكەش دوو جۆرە.
-بابەتەكە بدرێت بە دەستەیەكی ڕاوێژكاریی نێودەوڵەتیی پسپۆر بۆ ئەوەی خەمڵاندن بۆ دەرهێنانی نەوت لە هەر ناوچە و كێڵگەیەك بكەن.
- 16 دۆلار جێگیر بكرێت بۆ تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیاكان.
لەلایەكی دیكەوە: فراكسیۆنە كوردییەكان تێبینیان لەسەر ناوەڕۆكی هەموارەكە هەیە ئەویش ئەوەیە كە كاتی كاركردن و مانەوەی دەستە ڕاوێژكارییەكە دیارنەكراوە، هاوكات باس لە قەرزی كۆمپانیاكان كە لەلای حكومەتی هەرێمی كوردستانە نەكراوە ئاخۆ چۆن چارەسەر دەكرێت و چۆن دەدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە