بانكی ناوەندیی عێراق لە چوار ڕۆژدا زیاتر لە ملیارێك دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
- بزنس
- 4 کانوونی دووەم

خستنەڕووی دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
بانكی ناوەندی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕەكانەوە.
وێنە گەورەكە: پێش ساڵی نوێ، بانكی ناوەندی عێراق وەك ئامادەكارییەك بۆ فرۆشتنی دۆلار بە كاش، بڕی فرۆشتنی دۆلاری كەمكردەوە و ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە 150 هەزارەوە گەیشتە 151.750 هەزار دیناری عێراقی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، بانكی ناوەندیی عێراق لە ماوەی چوار ڕۆژدا، بڕی یەك ملیار و 168 ملیۆن و 538 هەزار دۆلاری فرۆشتووە، واتا بەڕێژەی 292 ملیۆن و 133 هەزار بۆ هەر ڕۆژێك.
زانیاریی زیاتر: فرۆشتن بەشێوەی حەواڵەی دەرەكی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 91 ملیۆن و 984 هەزار و 738 دۆلار بووە، هاوكات بڕی فرۆشتن بەشێوەی كاش 76 ملیۆن و 550 هەزار دۆلار بوو.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز