
دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان چوار ئەندامی داعش دەستگیردەکەن کە بەگوێرەی یاسای تیرۆر داواکراوبوون و تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشیان بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی مەدەنی لەسەرە.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لە ساڵی 2017ـەوە کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق ڕاگەیێنراوە، بەڵام شانە نوستووەکانی ڕێکخراوەکە هێشتا ماون و هەندێکجار هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی عێراق بە ئامانج دەگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، چوار ئەندامی داعشیان دەستگیرکردووە، دووانیان لە "ویلایەتی ئەنبار"ی ڕێكخراوەکە و لەبواری بەرهەمهێنانی مووشەک و کەرەستەی سەربازیدا کاریانکردووە، دووانەکەی دیکەش لە "ویلایەتی نەینەوا و دیجلە"ی داعشدا ئەندامبوون و بەشداربوون لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی مەدەنی.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکان بەڵگەنامەی ساختەیان بۆ هاتووچۆکردن بەکارهێناوە تا لە چاودێریی هێزە ئەمنییەکان دووربن، هەر چوار تۆمەتبارەکەش ڕەوانەی دادگا کراون تاوەکو بەپێی تۆمەتەکانیان سزابدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا