بەهۆی سکاڵای سوپای عێراق چەند جووتیار و هاونیشتمانییەکی کورد دادگایی دەکرێن
- کوردستان
- 5 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
لەسەر سکاڵای سوپای عێراق 26 جووتیار و هاونیشتمانی کورد لە سنووری تۆپزاوا بانگهێشتی دادگەی تێهەڵچووونەوەی کەرکووک دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو پارێزەری 26 جووتیار و هاونیشتمانی لەسەر سکاڵایەکی سوپای عێراق لە دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرکووک ئامادەبن، هاوکات سکاڵای سوپای عێراق ئەوەیە کە موڵکداریی بەشێکی زەوییەکانی سنوورەکە بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە و "هاونیشتمانیان زیدەڕۆییان لەسەر زەوییەکانیان کردووە و دەبێت بدرێنە دادگە"، ئەمە لە کاتێکدایە تاپۆی زەوییەکان بەناوی کورد و تورکمانە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە هاونیشتمانیانی گوندی تۆپزاوا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، زیاتر لە 12 هاونیشتمانی کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و دەچنە دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوانە جووتیار نین و تەنیا دانیشتووی تۆبزاوان، بەڵام سوپای عێراق سکاڵای لەسەر تۆمار کردوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوندی تۆپزاوا نزیکەی 12 هەزار دۆنم زەوییە، لەو ڕێژەیە چوار هەزار و 200 دۆنمی بە ناوی وەزارەتی بەرگریی عێراقە، لە دوایین جووڵەشیدا سوپا نزیکەی 300 دۆنم زەوی دەستبەسەردا گرتووە، هاوکات لە یەکێک لە سکاڵاکان داوای پێنج پارچە زەویی سنوورەکە دەکات کە 400 بۆ 500 دۆنم دەبێت، ئەمەش ناڕەزایەتی هاونیشتمانیانی سنوورەکەی لێ کەوتووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ئەگەری یەکلاییبوونەوەی سکاڵاکە لە بەرژەوەندی سوپای عێراق، نزیکەی 40 ماڵ لە سنوورەکە دەبێت زێدی خۆیان بەجێبهێڵن، هاوکات هاونیشتمانییان ناڕەزایەتیی دەردەبڕن و دەڵێن: خێوەتی ناڕەزایەتیی هەڵدەدەین و دەست دەکەین بە خۆپیشاندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە