وەزارەتی دارایی لەبارەی ناردنی گوژمەیەک پارە لە بەغداوە ڕوونکردنەوە دەدات
- بزنس
- 5 کانوونی دووەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و 25 هەزار دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونکردنەوە لەبارەی گەیشتنی 441 ملیار دینارەکەی بەغدا دەدات و دەڵێت: تەواوی پارەکەی وەرگرتووە و بۆ مووچەی مانگی 11 خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 کرا و لە سێ ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت. بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراقیش لە مانگەکانی ڕابردوودا پارەی بە کەموکوڕی ناردووە، چارەنووسی مووچەی مانگی 12 دیارنییە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق لە 31-12-2024، بڕی 441 ملیار و 494 ملیۆن و 549 و 611 دیناری خستە سەر هەژمارەکەمان".
بەوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، "ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی فەرمانگەکان، تەواوی پارەکەی بەغدایان لە بانک وەرگرتووە و بۆ مووچەی مانگی 11ی خەرج دەکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز