
دیمەنی ژماردنی مووچە لەلایەن خانەنشینێک، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دەستەی خانەنشینی عێراق پەیامی دڵنیایی دەداتە خانەنشینی مەدەنی و سەربازی و چاودێری کۆمەڵایەتی کە مووچەکانیان پارێزراوە و دەست کراوە بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 12 و ئاماژەی بەوە داوە کە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ دابەشکردنەکە دواخراوە.
وێنە گەورەکە: مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی عێراق ماوەی چەند ڕۆژێک دواکەتووە و بەپێی دەستەی خانەنشینی عێراقیش بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ بووە، هاوکات دەستەکە دەشڵێت، "کەمی لە پارەی نەختینەیی دا نییە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی خانەنشینی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی پشووەوە لە ڕۆژی 02-01-2025 بانکەکان نەیانتوانی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 12 بکەن و داوا لە هەموو بانکەکان دەکەن ئەمڕۆ یەکەشەممە 05-01-2025 دەست بکەن بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و زیندانیانی سیاسی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان خانەنشینی حکومەتی عێراقن و بەشێکیان زیندانی سیاسی ڕژێمی پێشوون و مانگانە مووچەکانیان لە بەغداوە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز