داوا دەکرێت هۆشداریی تووشبوون بە شێرپەنجە لەسەر خوارنەوە کحولییەکان دابنرێت
- تەندروستی
- 5 کانوونی دووەم

وێنەی بەشێک لە خواردنەوەی کحولییەکان، وێنە: voa
ئاڤا نیوز
پزیشکێکی باڵای ئەمریکی داوا دەکات هاوشێوەی بەرگی پێشەوەی پاکەتی جگەرە، هۆشداریی شێرپەنجە لەسەر خواردنەوە کحولییەکانیش بدرێت و خەڵک لە مەترسییەکانی ئاگادار بکرێتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: ساڵانە لە سەرانسەری جیهاندا سەدان هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە بەهۆی خواردنەوە کحولییەکان تۆمار دەکرێت، بەهۆیەوە داوا دەکرێت کە هۆشداریی شێرپەنجە لەسەر ئەم خواردنەوەیەوە هاوشێوەی جگەرە دابنرێت.
لێدوانی فەرمی: ڤیڤێک مورتی، بەرپرسی سەرەکی پزیشکی ئەمریکا ڕایگەیاند:" پێویستە هۆشداریی سەبارەت بە مەترسییەکانی خواردنەوە کحولییەکان بەهێزتر بکرێت، چونکە زۆربەی ئەمریکییەکان ئاگاداریی ئەم مەترسییە نین کە ئەم خواردنەوە ساڵانە دەبێتە هۆی تۆمارکردنی 100 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە و 20 هەزار حاڵەتی مردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خواردنەوە کحولییەکان دەبنە هۆی تووشبوون بە حەوت جۆری جیاوازی شێرپەنجە کە ئەوانیش: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان، شێرپەنجەی قوڕگ و جگەر و سورێنچک و دەم و قۆڵۆن.
ئەمەش بزانە: ئێرلەندا یەکەم وڵاتە لە جیهاندا کە هۆشداریی تووشبوون بە شێرپەنجەی لەسەر خواردنەوە کحولییەکان داناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز