
دەستبەسەرداگرتنی حەبی کەپتاگۆن - وێنە: AP
ئاڤا نیوز
لەژێر ڕۆشنایی قسەی سەرۆک بارزانی، تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک پێکدەهێنرێت، ماددە هۆشبەرەکان پرسێکی مەترسیدارە و لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا لە دهۆک ڕێژەی بەکارهێنەران سەد بەرامبەر زیادی کردووە.
وێنە گەورەكە: لە دهۆك بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە ماوەی 10 ساڵدا سەد بەرامبەر زیادیكردووە، ئەمەش بووەتە پرسێکی مەترسیدار، زیاتر لە 250 دۆسیەش لە دادگاکان پەیوەستن بە بازرگانیکردن پێیەوە.
لێدوانی فەرمی: د.كاوە عەبدولعەزیز، مامۆستای زانكۆ تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2010 تەنیا 12 دۆسیەی ماددەی هۆشبەر لە دادگاكانی دهۆك تۆماركرابوو، كەچی لە نوێترین ئاماردا داتاكان بهشێوهیهك ههڵكشاون و مهترسی زۆر گهورهن بۆسهر كۆمهڵگه، ئێستا ههزار كهیسی ماددهی هۆشبهر له دهۆك هەیە، ئهوهش بهراورد به ساڵانی ڕابردوو زۆر زیادی كردووە، كە لەوانە 250 بازرگانی ماددەی هۆشبەرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی 400 كەس لەوانەی حكومدراون، بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن و ئێستا چارەسەر وەردەگرن بۆ شیاندنەوەیان بۆ نێو كۆمەڵگە، 250 دۆسیەش؛ بازرگانانی ماددەی هۆشبەرن و لە چەند باندێكی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی پێكهاتوون.
دكتۆر كاوە عەبدولعەزیز ڕاشیگەیاند، لەژێر ڕۆشنایی وتارەكەی سەرۆك بارزانی، كە بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەری لە تیرۆر بە مەترسیدارتر وەسف كرد، هەڵمەتێكی فراوانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانیان دەستپێكردووە و تۆڕێكیان پێكهێناوە كە چەندین كەسایەتی ئایینی، سیاسی، ئەكادیمی، كۆمەڵایەتی و یاسایی تێیدا بەشدارن.
باكگراوند: سەرۆك بارزانی لە ڕۆژی 22-11-2024، لە شاری دهۆك ڕایگەیاند: "بەلای منەوە ئێستا تەحەدای لە هەمووی گەورەتر بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەرە لە ناوچەكە كە لە هەموو شتێك مەترسیدارترە، بەداخەوە ئێستا زۆر لایەن كە دەسەڵاتیان هەیە دایدەپۆشن، كارخانە دروست دەكرێ بۆ دروستكردنی مەوادی هۆشبەر و ناتوانن هیچی لێ بكەن، بازرگانییەكی ئازادانەی پێ دەكرێ، ئەمە مەترسییەكی گەورەیە و كوشتنی نەتەوەیەكە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟