
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ڕۆژی سێ شەممە 07-01-2025، موچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، شایستەی دارایی مانگەکانی 7 و 8ی پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک کە تاوەکو ئێستا دابەشنەکراوە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوکرایەوە، ڕۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت و مامۆستایانی گرێبەست سێیەم مووچەی گرێبەستیان وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤامیدیای ڕاگەیاند: "سبەی دووشەممە مووچەی مانگی 11ـی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت بە چەک و ڕۆژی سێشەممە بەسەر مامۆستایاندا دابەش دەکرێت."
لەلایەکی دیکەوە: هێشتا شایستەی مانگەکانی 7 و 8 ـی ساڵی 2024 مامۆستایانی گرێبەست لەسنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دابەشنەکراوە، بڕیارە دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 11، لە هەفتەی داهاتوودا دابەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز