
بەنزینخانەیەک لەگەڵ ئاڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەنگاوەکان بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیکراو لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و پیشنیازێکی نوێ بۆ پرۆسەکە دەخرێتەڕوو.
وێنە گەورەکە: ساڵێک و دوو مانگە ناردنی بەنزینی حکومی لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو ڕاگیراوە، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان پشکی لە بەرهەمی نەوت و وزەی عێراقدا هەیە و بەپێی ڕێککەوتنی پێشتری نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق، دەبێت حکومەتی فیدراڵ ڕۆژانە زیاتر لە 360 هەزار لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە عێراق قەیرانی بەنزین دروستبووە و داوامانکردووە ئێستا تاوەکو ئەو قەیرانە چارەسەر دەبێت بڕەکە بۆ نیوە کەمبکرێتەوە و بنێردرێت، ئەوانیش بەڵێنی چارەسەریان داوە بۆ ناردنی ئەو بڕە و چاوەڕێ دەکەین لەسەرەتای ئەمساڵەوە بنێردرێت."
بۆچی گرنگە: دەستپێکردنەوەی ناردنی بەنزینی حکومی بۆ هەرێمی کوردستان خواست لەسەر بەنزینی بازرگانی کەمدەکاتەوە و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە عێراق بەنزینی حکومی لیتری بە 450 دینار بە شوفێران دەدرێت، پێشتر هەر لیترێک بە 690 دینار لە هەرێمی کوردستان بە شوفێران دەدرا بەڵام بۆ ئەمساڵ هێشتا نرخەکە یەکلایی نەکراوەتەوە، دیاریکردنی نرخەکەش لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت