هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانە دایە کە کاڵا لە تورکیاوە هاوردە دەکەن
- کوردستان
- 7 کانوونی دووەم

دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لە سنووری پارێزگای دهۆک
ئاڤا نیوز
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان هەرێمی کوردستان زۆرترین مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا هەیە و ساڵانە بە قەبارەی زیاتر لە 12 ملیار دۆلار کاڵا و شمەک لەتورکیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2005ـەوە پەیوەندییە دیبلۆماسی، سیاسیی، ئابووری و بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان زیادی کردووە و تورکیاش لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدێت کە قەبارەیەکی گەورەی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژی زیاتر لە گەشەسەندندایە، جگە لە دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکانیش هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانیی لە هاوردەکردنی کاڵا لە تورکیاوە بۆ عێراق.
لێدوانی فەرمی: مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ساڵانە قەبارەی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ زیاتر لە 12 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانە دێت کە زۆرترین کاڵا لە تورکیاوە هاوردە دەکات."
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا و بڕیارەكۆمەڵێك پرس لەگەڵ هەریەك لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری توركیا و هاكان فیدان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای دیكەی ئەو وڵاتە تاوتوێ بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە