دەم پارتی بۆ ئاڤا: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەردانی سەڵاحەددین دەمیرتاش دەکەین
- هەواڵ
- 7 کانوونی دووەم

لۆگۆی دەم پارتی و وێنەی سەڵاحەددین دەمیرتاش
ئاڤا نیوز
دوای سەردانەکەیان بۆ ئیمرالی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان، شاندێکی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە دەکەن لە زیندان.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ سەرپێخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چڕترکراونەتەوە، دەم پارتی گەڕێکی دانووستانی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەستپێکرد، پێشتریش چوونە ئیمرالی لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە و بڕیارە سەردانی سەڵاحەددین دەمیرتاشیش بکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی گەڕی دانووستانەکان لەگەڵ سەرجەم پارتە سیاسییەکان، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا واتە چوارشەممە و پێنج شەممە سەردانی سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە دەکەیەن.
محەممەد کەماچ گووتیشی، لەم هەفتەیە سەردانەکانمان بۆلای سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان تەواودەبێت، بەڵام سەردانی ئیی پارتی ناکەین، ئەوان هەر لەسەرەتاوە پێشوازیکردنیان لە شاندەکەی ئێمە ڕەتکردەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دەم پارتی سەردانی جەهەپەی کرد و لەگەڵ ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتەکە کۆبوونەوە، هاوشێوەی هەموو کۆبوونەوەکانی دیکە هیچ زانیارییەک و وردەکارییەک دەربارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرانەکرا، بڕیاریش وایە سەردانی پارتی رەفایی نوێ بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان و دەمیرتاش، جارێکی دیکە شاندەکەی دەم پارتی دەچنەوە ئیمرالی و لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان