عێراق بۆ بەدەستهێنانی غاز گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی دەکات
- عێراق
- 7 کانوونی دووەم

یەکێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی غاز لە عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
عێراق بۆ بەدەستهێنانی 100 ملیۆن پێ سێجا غاز، بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبادا، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی واژۆ دەکات.
بۆچی گرنگە: عێراق لە ڕێگەی واژۆکردنی ئەو گرێبەستانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت هەوڵی بەدەستخستنی بڕێکی زیاتر لە غاز دەدات بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا و باشتکردنی ڕەوشی کارەبا لە شارەکانی عێراق و کەمکردنەوەی بڕی غازی هاوردەکراو لە ئێران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سێشەممە 7-1-2024، سوودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیای نەوتی هیلال بە ئامادەبوونی وەزیرانی نەوت و کارەبا کرد و لە میانی کۆبوونەوەکەدا پلانەکانی حکومەت بۆ بەردەوامبوون لە وەبەرهێنانی غاز بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت تاوتوێ کرا.
- سەرۆکوەزیران وەزارەتی کارەبای ڕاسپارد بەردەوام بێت لە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای هیلال بۆ بەدەستهێنانی (100) ملیۆن پێ سێجا غازی ستاندارد، بۆ ئەوەی سوودی لێوەربگرێت لە کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبادا.
- وەزارەتی نەوتیشی ڕاسپارد، لەچوارچێوەی پلانێک و ماوەیەکی دیاریکراودا پەلە بکات بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم وەبەرهێنانی کۆمپانیای هیلال بۆ نەوت و غاز لەکێڵگەی خەشم ئەحمەر - ئینجانە کە دەکەوێتە پارێزگای دیالە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا