یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە فەرەنسا تۆمار دەکرێت
- تەندروستی
- 7 کانوونی دووەم

تۆمارکردنی ئاوڵەی مەیموون لە فەرەنسا، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونی بە زنجیرەیەکی نوێ بە ناوی B1 لە وڵاتەکەی تۆمار دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 7-1-2025، وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا ڕایگەیاند: ''فەرەنسا یەکەم حاڵەتی تووشبوونی ئاوڵەی مەیموونی جۆری B1ی هاووڵاتی وڵاتەکەی لە ناوچەی بریتانی تۆمارکرد''.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: ئەو کەسەی تووشی ڤایرۆسەکە بووە گەشتی بۆ ئەفریقای ناوەڕاست نەکردووە کە جۆرە جیاوازەکانی ئاوڵەی مەیموون تێیدا بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوببووەتەوە تەنیا بەرکەوتنی لەگەڵ دوو کەس هەبووە کە لە ئەفریقا گەڕاونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیموون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی دەگمەنە مەترسی لەسەر ژیانی ئەو کەسانە دروست دەکات کە سیستەمی بەرگری لەشیان لاوازە، نیشانەکانی بریتیین لە تا و سەر ئێشەی توند و ئاوسانی گرێ لیمفاوییەکان و دواتر بڵاوبوونەوەی پەڵەی پێست، شوێنەوارەکانی دەمێنێتەوە و 14 بۆ 21 ڕۆژ دەخایەنێت.
باکگراوند: لە 13ی ئابی ساڵی ڕابردوو، سەنتەری ئەفریقا بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان (CDC) بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئاوەڵەی مەیموون لە کیشوەرەکەدا باری نائاسایی ڕاگەیاند و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ ناردنی دوو ملیۆن ڤاکسین وەک ڕێگایەکی خۆپاراستن و بڵاونەبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز