ئاڤا زانیاریی پشت پەردەی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ لای ئەردۆغان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 7 کانوونی دووەم

وێنەی سەرۆکوەزیران لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا جمووجوڵێکی دیپلۆماسی چڕ و گرنگ لەنێوان هەولێر و واشنتن و ئەنقەرە و دیمەشق و قامیشلۆدا هەبوو. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدەش بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان قسەی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە کەمەدا، دوو پەیوەندی تەلەفۆنی گرنگ لە واشنتنەوە کراون بە مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان. پەیوەندییەکیان لە جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزەی ئەمریکا بوو، پەیوەندی دووەمیش لەلایەن ڕاوێژکاری دیاریکراوی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاوە لە ئیدارەی ترەپمەوە بوو کە چەند ڕۆژێکی تر دەستبەکار دەبێت.
دوو بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا یەکێکیان هێشتا لەسەر حوکمە و ئەوی دیکەیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستبەکار دەبێت، هەردوو بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان دوو پرسی زۆر گرنگیان باس کردوون، یەکێکیان داهاتووی سووریا و گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە بووە، پرسی دووەمیش کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بوون بەتایبەتی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت.
ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات: کارێکتەری سەرەکی ئەم گۆڕانکاریانە تورکیایە، هەم لە سووریا، هەم لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیش، ئەمڕۆ وەک بەشێک لەو جمووجوڵە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەردانی تورکیای کرد، لەگەڵ هەرسێ کەسە بەهێزەکەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، ئەوانیش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمار، هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، ئیبراهیم کاڵن بەرپرسی دەزگای هەواڵگری.
بەپێی ڕاگەییندراوەکان باسی پرسەکانی سووریا، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و نەخشەڕێگای گەشەپێدان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
تەنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
تەنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت