
دیمەنی ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە ئەوانەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە هاوکاری دارایی مانگانەیان بۆ دابین دەکرێت، ئەمڕۆ دوو مووچە وەردەگرن کە مووچەی مانگی 11 و هاوکاری دارایی مانگی 12 ـیە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ چوارشەممە لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 80 و 70، زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، پۆلیسی نەوت و گاز، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش مووچەی مانگی 11 وەردەگرن، هاوکاری دارایی هاوپەیمانیش بۆ لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دەکرێت بۆ مانگی 12 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەت و لیواکانی پیادە، هاوکات هەر ئەو توێژانە مووچەی مانگی 11ـش وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: بڕی هاوکارییەکە بۆ هەر پێشمەرگەیەک لە نێوان 250 هەزار بۆ 300 هەزار دینار دەبێت، سەرووی 50 هەزار پێشمەرگە دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز