
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئێران
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێبەر و بەرپرسانی باڵای دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانە یەک ڕۆژییەکەی بۆ تاران هێنا و بۆ بەغدای پایتەخت گەڕایەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 08-01-2025 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران و لەگەڵ هەریەکە لە ڕێبەری باڵا، سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، دوای کۆتاییهاتنی سەردانە فەرمییەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرۆکوەزیران بۆ بەغدای پایتەخت گەڕایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران، دۆخی سووریا و دۆسیەی گرووپە چەکدارەکان دیارترین ئامانجی سەردانەکەی سوودانی بوون بۆ ئێران، لە میانەی پێشوازیکردنیشی لە سەرۆکوەزیران، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە سوودانی کردووە ڕیزەکانی حەشدی شەعبی بەهێزتر بکات و پارێزگاریش لە مانەوەی ئەو دامەزراوە سەربازییەی عێراق بکات، کە ماوەیەکە فشاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی لەگەڵ سوپادا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا