دوو کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی مووچە و بودجە لە هەولێر و بەغدا دەکرێن
- بزنس
- 9 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو دوو کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی مووچە و بودجەی خەڵکی کوردستان دەکرێن، کۆبوونەوەی یەکەم لە هەولێر و کۆبوونەوەی دووەم لە بەغدا دەبێت. ئاڤا میدیا بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا و پەیامی کوردستان دەبات بۆ کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت.
کۆبوونەوەی یەکەم: ڕۆژی شەممە 11ی ئەم مانگە لە هەولێر دەبێت، وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق و سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق بانگێهشت دەکرێن و لە ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
٠ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەخرێتەڕوو، بۆ ئەوەی هەمووان بەرچاوڕوونی تەواویان هەبێت. هاوکات دووپاتکردنەوەی ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەند بووە و هەموو مەرج و داواکارییەکانی حکومەتی عێراقی جێبەجێ کردوون.
٠هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەرچاوڕوونییان لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوو پێدەدرێت، کە ئەگەر بەغدا بەپێی دەستوور مافەکانی خەڵکی کوردستان نەدات و بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە پابەند نەبێت بۆ ناردنی شایستە داراییەکان، ئەوا هەڵوێستی تووند وەردەگرن، کشانەوەش لە بەغدا و تێکدانی پرۆسەی سیاسی عێراق بژاردەیەکی بەهێز دەبێت. دوێنێش پێشهوا ههورامانی، وتهبێژی حكومهت بە ئاڤای وت: "كشانهوه له بهغدا دوور نییه و مهحاڵیش نییه، ئهگهر مامهڵهی بهرپرسانی بهغدا بهمجۆره بهردهوام بێت، ئهگهرێكه وڕوودەدات".
کۆبوونەوەی دووەم: لە بەغدا دەبێت و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 12ی ئەم مانگە بکرێت، واتە یەک ڕۆژ دوای کۆبوونەوەکەی هەولێر، ئەگەر کاتەکەی نەگۆڕدرێت.
٠ هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت (هەموو ئەو حیزب و لایەنانەی کە حکومەتی عێراقیان پێکهێناوە) لە بەغدا کۆدەبێتەوە و سوودانیش بەشدار دەبێت. شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات و بە ڕوون و ڕاشکاوی پەیامی هەرێمی کوردستانیان پێدەڵێت.
٠ پەیامەکە ئەمەیە؛ ڕێککەوتنەکان جێبەجێ نەکراون و قبوڵ ناکەن ساڵی 2025 بەمشێوەیە بێت، وەکو ساڵی 2024 کێشەکان دووبارە ببننەوە، دەبێت بەڕوونی بیڵێن کەی دەتوانن چارەسەری بکەن؟
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە عێراق كۆبووەوە، جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان كردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەزووترین کات کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران زیان لە ئابووری عێراق دەدات