ئاڤا نیوز
خاوەن ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان داوا دەکەن کارئاسانییان بۆ بکرێت و پارەی گومرگیان بۆ کەم بکرێتەوە، بە وتەی خۆیان بۆ گومرگی هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 700 دۆلاریان لێ وەردەگیرێت.
وێنە گەورەکە: کۆمەڵێک لەو کەسانەی لە هەولێر خاوەن ئۆتۆمبێلی کارەبایی جۆری تێسلان کە بە دۆستی ژینگە ناسراوە، لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن وەزارەتی ناوخۆ بەپێی یاسایەک کار ئاسانییان بۆ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر کەریم، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئەو بڕە پارەیەی کە لە گومرگ وەردەگیرێت، کەمبکرێتەوە کە بڕی 700 دۆلارە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک، پێشتر 200 دۆلار بوو و داوا دەکەین وەکو خۆی لێبێتەوە.
- ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بێ پستۆنن، بۆیە داوا دەکەین لەکاتی ڕەقەمکردنیان وەکو ئۆتۆمبێلی بە پستۆن هەژمار نەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی چوار بۆ پێنج هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەیە، نرخی هەر ئۆتۆمبێلێکیش لە 18 هەزار دۆلار (180 وەرەقە) دەست پێدەکات.
ئەمەش بزانە: لەزۆربەی وڵاتان ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکرێت و لە بڕێک باج و ڕسوومات دەبەخشرێن، لەبەرئەوەی ژینگە پیس ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت