سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی: ڕەفتاری ئێستای بەغدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان قبووڵكراو نییە
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیر و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو ڕەفتارەی ئێستای بەغدا بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەیكات، قبووڵكراو نییە، دووپاتیشی كردەوە كە داوای مافە دەستوورییەكانمان لە بەغدا دەكەین.
وێنە گەورەكە: لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیرانی كورد لە حكومەتی فیدڕاڵی و نوێنەری فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، بەڕێوە دەچێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە دەسپێكی كۆبوونەوەكە وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، خەڵكی ئێمە شایستەی ئەمجۆرە مامەڵە ستەمكارانەیە نین و پێویستە لەو دۆخە دڵەڕاوكێ دەروونیەی ئێستا دەربچن.
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، بەغدا وەك پارێزگایەك بگرە بچووكتریش مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكات، ئەو ڕەفتارەی ئێستا بەغدا بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەیكات، ستەمکارانە و نادادپەروەرانەیە و قبووڵکراویش نییە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند، دادگای فیدڕاڵی تەنها لە بەرژەوەندیی حكومەتی فیدڕاڵی بڕیاری دەركردووە، ئەگەریش لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان بڕیاری دابێت، بەربەستی بۆ دروستكراوە.
سەرۆكوەزیران لە كۆبوونەوەكە ڕووی لە وەزیرە كوردەكان لە بەغدا كرد و پێی ڕاگەیاند: "ئێمە یەك دەستەین، تەنیا ئەرك و شوێنەكانمان جیاوازە، ئێمە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەین، ئێوەش نوێنەرایەتیی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن لە بەغدا، لەو کۆبوونەوەیەدا دەمانەوێت بتوانین سوود لە بۆچوون و پێگەی ئێوە وەربگرین و هەهامەنگی باشتر دروست بکەین، تاوەکو پێکەوە داکۆکی لە مافەکانی هەرێمی کوردستان بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت