نەوەی نوێ و یەكگرتوو و كۆمەڵ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەشدار نەبوون
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
هیچ یەك لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگەری و نەوەی نوێ بەشداریی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیان نەكرد كە لەگەڵ وەزیر و نوێنەری فراكسیۆنە كوردستانییەكانی عێراق ساز درابوو و گوتەبێژی حكومەتیش ئاشكرای دەكات سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی سەبارەت بە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە چیی گوتووە.
چیرۆكی سەرەكی: بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە پابەندنەبوونی حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و خستنەڕووی پێشنیاری كشانەوەی كورد لە بەغدا، داوا لە سەرجەم وەزیر و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی عێراق كرا ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ئامادە بن، بەڵام فراكسیۆنی یەكگرتوو، كۆمەڵ، نەوەی نوێ ڕەتیان كردەوە.
لێدوانی فەرمی: مستەفا عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: فراكسیۆنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری و نەوەی نوێ، ڕەتیان كردووەتەوە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بەشدار بن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەبارەت بەو لایەنانەی كە بەشدار نەبوون، پێشەوا هەورامانی ـ گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم كۆبوونەوەیە بۆ ئەوەیە گفتوگۆ بكەین تا بزانین چارەسەر چییە سەبارەت بەو ڕەفتارەی بەغدا بەرامبەر بە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەیكات، سەرۆكوەزیرانی مەسرور بارزانی لە كۆبوونەوەكەدا بە ڕوونی گوتی، ئەوانەی هەست بە بەرپرسیاریەتی دەكەن ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە