
خواردنەوەی شیر ، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات خواردنەوەی کومێک شیری ڕۆژانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ئۆکسفۆرد ئاشکرای دەکات، کە خواردنەوەی شیری ڕۆژانە یارمەتی پاراستنی مرۆڤ دەدات لە تووشبوون بە جۆرە باوەکانی شێرپەنجە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر کێرن بابییر، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە و پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت: ئەم توێژینەوەیە بەڵگەی بەهێز دەخاتەڕوو کە بەرهەمە شیرەمەنییەکان یارمەتی پاراستنی مرۆڤ لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و ڕیخۆڵە، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕێژە کالیسیۆمەی تێدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێرپەنجەی ڕیخۆڵە، سێیەم جۆری شێرپەنجەیە لە جیهاندا، ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن حاڵەتی مردنی تۆمار دەکرێت و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2040 ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بۆ یەک ملیۆن و 600 هەزار کەس بەرزبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکە داتای خۆراکی زیاتر لە 540 هەزار ئافرەت لە ماوەی 17 ساڵدا لەخۆگرتووە و ئاشکرای دەکات، کالیسیۆم دەتوانێت لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بپارێزێت، بەڵام خواردنەوەی کحول و گۆشتی سوور مەترسییەکان زیاد دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان