ئاڵای عێراق و لۆگۆی وەتس ئەپ، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی نامەیەکی وەتسئەپ هۆشداریی بە خەڵک دەدات و دەڵێت، کلیک لەسەر هەر لینکێک نەکەن کە لە وەتسئەپ یان هەر پلاتفۆرمێکی دیکە بۆیان دەنێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێستا لە عێراق بە کوردستانیشەوە، کۆمەڵێک کەسی فێڵباز پەیدابوونە و وا خۆیان دەناسێنن گوایە پەیوەندییان بە سایتی بووکینگەوە هەیە، بۆ گرتنی شوێنی مانەوە وەک هۆتێل و شووقە بۆ گەشتیاران لە وڵاتانی دەرەوە، بەڵام لە بنەڕەتدا بۆ هاککردن و دزینی وێنە و زانیاری کەسەکەیە، چەندین کەسیش بوونەتە قوربانی ئەم فێڵکردنە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسانە لینکێک بۆ خەڵک دەنێرن، دواتر داوای وێنەی شاشەیان لێ دەکەن، بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدەن دواتر ناویان دەچێتە تیروپشکەوە بۆ وەگرتنی خەڵاتی گرانبەها، ئەگەر کەسەکەش هەموو هەنگاوەکان جێبەجێ بکات کە داوای لێ دەکرێت، ئەوا دەستبەجێ هاک دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە خۆیانەوە کلیک لەسەر هەموو لینکێکی گوماناوی نەکەن کە بۆیان دەنێردرێت، پێویستە دڵنیاببنەوە کە ڤایرۆس نییە، هەروەها داوا دەکات هیچ کەسێک زانیارییە کەسی و بانکییەکانی و پاسوۆردەکانی خۆی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ هیچ کەسێک نەنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا