
دوو تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی، سەرچاوە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
قەیرانی سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین لە ڕووسیا سەرهەڵدەدات، بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەش هەناردەکردنی بۆ ماوەی شەش مانگ قەدەغە دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە کەمیی سووتەمەنی، بۆ ماوەی شەش مانگ قەدەغەکردنی هەناردەکردنی بەنزین دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکانیش بە چارەسەر دەزانێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکە لە ڕۆژی 1-3-2024 جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو 31-8-2024 بەردەوام دەبێت.
هۆکارە زانراوەکان: خواستی خەڵکی ڕووسیا بەتایبەت جووتیاران لەسەر بەنزین بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ دابیننەکردنی لەلایەن حکومەت دەگەڕێتەوە. هۆکارێکی دیکەش دەگەڕێتەوە بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی سووتەمەنی لەلایەن ئۆکرایناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا هەناردەکارێکی گەورەی بواری نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان و گازە لە جیهاندا، نرخی لیترێک بەنزین لەو وڵاتە نزیکەی 62 سەنتە. گەورەترین هەناردەکارانیشی بریتین لە وڵاتانی ئەوروپا، نایجیریا، لیبیا، تونس و ئیمارات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز