زانیاریی نوێ لەبارەی هەناردەی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 13 کانوونی دووەم

دابەشکردنی بەنزین لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەم هەفتەیە هەنگاوەکان بۆ دەستپێکردنەوەی بەنزینی حکومی بەنرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان خێراتر دەکرێت و ئامانجەکە ئەوەیە پێش مانگی دوو یەکەم کاروانی بەنزین لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان پشکی لە بەرهەمی نەوت و وزەی عێراقدا هەیە و بەپێی ڕێککەوتنی پێشتری نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق، دەبێت حکومەتی فیدراڵی ڕۆژانە زیاتر لە 360 هەزار لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام ساڵێک و دوو مانگە ناردنی بەنزینی حکومی لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لەم هەفتەیە ئەو بابەتە لە وەزارەتی نەوتی عێراق یەکلایی دەبێتەوە و چەند ڕێکارێکی کەمی هونەری بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکە دەمێنێت."
هۆکارە زانراوەکان: بڕی ئەو بەنزینەی ئەمساڵ لەلایەن حکومەتی فیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت بۆ نیوە کەمکراوەتەوە، بەهۆی دروستبوونی قەیرانی بەنزین لە عێراق و هەفتەی ڕابردوو پاڵاوگەی بەسرە بەتەواوەتی وەستا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە