ئاڤا نیوز
بەشێک لە کەمئەندامانی سەنگەر کە بە شەهیدانی زیندوو ناسراون، لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوای وەرگرتنی زەوی و پلەبەرزکردنەوەیان دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەشێک لەو پێشمەرگانەی کەمئەندامانی سەنگەر لەلایەک پلە بەرزکردنەوەیان وەستاوە، لە لایەکی دیکەیشەوە بەشێکیان زەوییان وەرگرتووە، بەڵام بە هۆکاری سیاسی سوودمەند نەبوونە لێی.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا بۆ گرفتی یەکەم لە ڕێگەی وەزارەتی پێشمەرگە دەرکەوتووە کە جارێ هیچ بڕیارێک نیە، ناونیشانی کەمئەندامی سەنگەر خۆی پلەی شایستەیە پێیان دراوە.
لێدوانی فەرمی: بۆگرفتی دووەمیش سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی وەزارەتی شارەوانی دەڵێت: ئەو گرفتە ماوەیەکی زۆرە هەیە، بەڵام وەزارەت پێشنیازی کردووە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران زەوی بۆ هەموو کەمئەندامانی سەنگەر لەیەک کاتتدا دابین بکرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە وەڵامی وەزارەتی شارەوانیدا، ئەنجومەنی وەزیران داوای کردووە زانیاری لەبارەی ئەو کەسانە بنێرن کە کەمئەندامی سەنگەرن، وەزارەت ناوەکان و زانیارییەکانی ناردووە، ئەمجارە دیسان ئەنجومەنی وەزیران داوای زانیاریی زیاتری کردووە، وەزارەت ئێستا سەرقاڵی پێدانی زانیاریی تەواوکارییە و پرۆسەکە بەردەوامی هەیە.
ئەمەش بزانە: ئاڤا پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئەمجارە لەگەڵ فەرمانبەران، کەمئەندامانی سەنگەریش زەوی وەردەگرن؟ ناوبراو وتی، ناوی ئەوان لە دەرەوەی ئەو پرۆسەیەیە، بە جیاواز زەوییان پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە