لە سلێمانی ژنێک بەهۆی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری گیانی لەدەستدا
- تەندروستی
- 14 کانوونی دووەم

هەرێز محەممەد ئەو ژنەی بەهۆی نەشتەرگەریی ڕاکێشانی چەوری لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی ژنێک بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی رابردوو ژنێکی تەمەن 41 ساڵ لەدوای ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری سلێمانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بۆکراوە، 15 خولەک دوای دەرچوونی لە نەشتەرگەری، دڵی لە لێدان وەستاوە و لەهەمان نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لێدوانی فەرمی: کەسێکی نزیکی ژنەی گیانی لە دەستداوە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێوارەی دوێنێ (هەرێز محەممەد) کە خاوەنی دوو منداڵە، نەشتەرگەری ڕاکێشانی چەوری بۆ کراوە، ماوەی حەوت کاتژمێر لە ژووری نەشتەرگەریدا بووە، دوای هێنانە دەرەوەی لە هۆڵی نەشتەرگەریی گیانی لەدەستداوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئاڤای وت لەسەر سکاڵای کەسوکارەکەی، پۆلیسی سلێمانی پزیشکەکەی دەستگیرکردووە و پەڕاوی لێکۆلینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز