شاندێکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە و بودجە سەردانی بەغدا دەکات
- کوردستان
- 14 کانوونی دووەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هاتن و چوونی بەردەوامی شاندە باڵاکان، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تا ئێستا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، بڕیارە بەمنزیکانە جارێکی دیکە شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەوانە دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، حکومەتی هەرێمی کوردستانی نیگەران کردووە و داواکارە لە حکومەتی فیدڕاڵی کە ساڵی 2025 تەواوکەری سیناریۆی 2024 نەبێت لەڕووی داراییەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بۆ ماوەی دوو ڕۆژ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بوون بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت و چاویان بە سەرکردە باڵاکانی عێراق کەوت، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان مژاری گەرمی گفتوگۆکانیان بوو.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەڕوونی ئەوەی بۆ لایەنەکان و بەتایبەت سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق خستەڕوو، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێکردووە لەژێر سایەی بڕیار، یاسا و ڕێککەوتنەکان."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیک جارێکی تر شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن، بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە