گرافیکی هەواڵی خێرا
ئاڤا نیوز
مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ کێشەی تێکەوتووە، تاوەکو ئێستا هیچ شتێک دیارنییە چۆن بنێردرێت، ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنانەی هەبوون بۆ ساڵی ڕابردوو بوون، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی سیاسیی یەکێتی و پارتی بچنە بەغدا.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2024 هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند کرا بە ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، لەبەرامبەردا بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی بنێرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە لەگەڵ شاندی سیاسی سەردانی بەغدا بکات. کە بڕیارە سەردانی سوودانی بکەن و پەیام و هەڵوێستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێبگەیێننن لەبارەی مووچە و بودجە، کە دەبێت ئەمساڵ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دابین بکرێن و هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نەبێت.
چوونی شاندەکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونکە ئێستا محەممەد شیاع سوودانی بە گەشتێکی فەرمی لە بەریتانیایە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ناگەڕێتەوە، هەروەها تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش بەهەمانشێوە لە دەرەوەیە و ئەم پێنجشەممەیە دەگەڕێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: شاندێکی تەکنیکیش لەگەڵیان دەڕوات بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ مووچەی مانگی یەک و کۆی مووچەکانی ئەمساڵ، ڕێکبکەون کە چۆن ئەمساڵ مووچە بنێردرێت. دیارنییە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دەبێت یان ڕێککەوتنێکی نوێ دەکرێت.
ئەوەش بزانە: ئەمڕۆ کە 14ی مانگە تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی یەک نەنێردراوە و دیار نییە کەی دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز