داواکارییەکی خۆپێشاندەرانی خەلەکان جێبەجێ دەکرێت و ڕێگاکان دادەخرێن
- کوردستان
- 15 کانوونی دووەم

داخستنی ڕێگەی خەلەکان
ئاڤا نیوز
بڕیارە کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی نێوان چوارقوڕنە بۆ دووکان دەستپێبکاتەوە، بەڵام خۆپێشاندەران دەڵێن، تاوەکو کارکردن لە پڕۆژەکەدا دەستپێنەکات ڕێگاکە ناکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: دوای کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری خۆپێشاندەران سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
- کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی نێوان هیزۆپ - دووکان دەستپێدەکاتەوە و لە نزیکترین کاتدا بڕیارە پارەی پێوستی بۆ تەرخان بکرێت و چاوەڕوانی لەباری کەشوهەوا دەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لە پرۆژەکە.
- ڕێگای نێوان ناحیەی بنگرد - سلێمانی کە ئێستا ئەویش لەلایەن هاونیشتمانییانی ناوچەکە داخراوە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەر دراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی دەرخستەیەکی بۆ ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.
- ناتوانرێت کاتژمێری کارەبایان بۆ زیاد بکەین، چونکە لە توانای وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا نییە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: محەممەد حوسێن، نوێنەری خۆپێشاندەرانی ناحییەی خەلەکان ڕایگەیاند: ئەوان تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە ڕێگاکە ناکەنەوە و چاودێری کارەکانی کۆمپانیایی جێبەجێکار دەکەن و ئەو بڕە کارەبایەی پێیان دەدەن کەمە، بۆیە ڕێگاکە ناکەنەوە تاوەکو هەردوو داواکارییەکەیان بۆ چارەسەر نەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: میروان محەممەد، نوێنەری کۆمپانیایی جێبەجێکاری پڕۆژەی دووسایدی هیزۆپ - دووکان ڕایگەیاند: پێیان گوتراوە پاڵپشتی داراییان دەکرێت بۆئەوەی پرۆژەکە دەستپێبکاتەوە ئێمەش لە نزیکترین دەرفەتدا دەست بە پرۆژەکە دەکەینەوە و تاوەکو تەواوی نەکەین دەست هەڵناگرین.
ئەمەش بزانە: بەهۆی چاڵ و چۆڵی و یەکسایدی ڕێگاکان، ماوەی هەفتەیەکە هاونیشتمانیانی ناحیەی خەلەکان، ڕێگای سەرەکیی ڕانیە – سلێمانییان داخستووە دواتر ناڕەزایەتییەکان فراوانتربوون و ڕێگای بنگرد – دووکان ، خدران – دووکان و بێستانە – کۆیەش بەڕووی شۆفێراندا داخران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە