توێژینەوەیەک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە لە ئەمریکا تا ساڵی 2060 دوو هێندە زیاددەکات
- تەندروستی
- 15 کانوونی دووەم

بەتەمەنێک کە تووشی نەخۆشێ لەبیرچوونەوە بووە
ئاڤا نیوز
لەسەرانسەری جیهان حاڵەتەکانی نەخۆشی لەبیرچوونەوە زیادیکردووە، توێژینەوەیەکی نوێش دەریدەخات، حاڵەتەکانی نەخۆشی لەبیرچوونەوە لە ئەمریکا تا ساڵی 2060 دەبنە دوو هێندە بەراورد بەرێژەی ئێستا.
بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەک کە لەلایەن گۆڤاری 'پزیشکی سرووشت' بڵاوکراوەتەوە، تیایدا پێشبینییەکانی نەخۆشی لەبیرچوونەوە لە ئەمریکا بۆ دەیەی داهاتوو دەخاتەڕوو، تیایدا دەردەکەوێت تا ساڵی 2060 حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە بە ڕێژەی دوو هێندەی ئێستا زیاددەبێت، بەتایبەت بۆ کەسانی ڕەشپێست سێ هێندە بەزردەبێتەوە، هاوکات ئافرەتان بەراورد بە پیاوان زۆرتر مەترسیی لەبیرچوونەوەیان لەسەرە.
لێدوانی فەرمی: جۆزیف کۆرێش، دکتۆر لە زانکۆی نیویۆرک دەڵێت: پێشبینی دەکرێت حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە لە ساڵانی داهاتوو زۆر بەرزببێتەوە، هاوکات لە پێشبیینەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، لەهەر دوو ئەمریکیەک یەکێکیان لەدوای تەمەنی 55 ساڵییەوە ئەگەر تووشبوونی بەم نەخۆشییە هەیە.
چارەسەرەکان: لە توێژینەوەکەدا ڕێنمایی دراوە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و بەزری پەستانی خۆێن، کە دەتوانێت ڕێگایەکی باش بێت بۆ کەمکردنەوە ڕێژەی حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان