ئاڤا نیوز
بڕیارە هەفتەی داهاتوو ڕێکارەکانی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگەکانی 7 و 8 ـی ساڵی 2024 ـی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێبکات کە بەهۆی ڕاگرتنی خەرجی دارایی ساڵانەوە دواکەتبوو.
لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤای ڕاگەیاند، "شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت نافەوتێت، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو خەرجی لە گەنجینەکان دەکرێتەوە هەوڵەکان بۆ ئەوەن لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارەکە خەرج بکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی مانگێکە شایستەی دارایی مانگی حەوت و هەشتی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری سلێمانی دابەشکراوە، بەڵام زیاتر لە 25 هەزار مامۆستای سنووری هەولێر و دهۆک پارەکەیان وەرنەگرتووە.
ئەمەش بزانە: ئەم پارەیەی مامۆستایانی گرێبەست بڕەکەی 400 هەزار دینارە و پێش بڕیاری بە گرێبەستبوونیان و لەسەردەمی وانەبێژیدا وەریاننەگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز