
ئاڤا نیوز
هەوڵەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە چڕترکراوەتەوە و ئێستا کار بۆ ئەوە دەکرێت یەکەکانی 70 و 80 یەکبخرێن و بکرێن بە فەرماندەیی دەڤەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت 'یەکێتی و پارتی پشتیوانی لە پرۆسەکە دەکەن و ئامادەی یەکگرتنەکەیان پیشانداوە'.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری زۆری کرد بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پیشمەرگە، بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنەش کە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کردوویانە، تاوەکو ساڵی 2026 دەبێت هەموو هیزەکانی پیشمەرگە یەکخرابن، بنەمای سەرەکی بۆ بەردەوامی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیش بۆ پێشمەرگە، جێبەجێکردنی ئەو خاڵەی ڕێککەوتنەکەیە.
لێدوانی فەرمی: لیوا بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکەکانی 70 و 80 بۆ فەرماندەیی دەڤەر دەگۆڕدرێن، هەنگاوەکان بۆ ئەو مەبەستە بەهێواشی بەرەوپێش دەڕۆن، بەڵام تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دەبێت تەواوبکرێن.
گوتیشی: 'پارتی و یەکێتی هاتنە پێشەوەیان باشە و ئەگەر بەم جۆرە هەنگاوەکان بە پرس و ڕا و هاوسەنگی بڕوات زۆر باش دەبێت'.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە