سەفین دزەیی: دەمانەوێت نوێنەری وڵاتان لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە وێنە گەورەکەدا بن
- کوردستان
- 17 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
شاندی هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی دۆسیەی کێشە هەڵواسراوەکانیان ببەنە بەغدا لە هەولێر لەگەڵ نوێنەری وڵاتان کۆدەبنەوە و دیدگای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان خستە ڕوو، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش لەوبارەیەوە دەڵێت، "دەمانەوێت نوێنەری وڵاتان لە وێنە گەورەکەدا بن."
وێنە گەورەکە: هەولێر هەنگاوەکانی بۆ گرەنتیکردنی مافەکانی لە بەغدا خێرا دەکات، بۆ ئەوەی پێش هەموار و پەسەندکردنی خشتەی بودجەی 2025، پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە بدرێت و هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە. لە میانەیەشدا شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری وڵاتان لە هەولێر کۆبوونەوە و دیدگای هەرێمی کوردستانیان لەبارەی کێشەکان خستەڕوو.
لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بە ئاڤای گووت، "ئەوەیە دوای ئەو هەموو تۆمەتانەی ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکرێت کە پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت، ویستمان نوێنەری وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە وێنە گەورەکەدا بن و ڕاستی و دروستی داتاکان بۆ ئەوان بخەینەڕوو."
زانیاریی زیاتر: شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە