
کرێکارێکی کۆمپانیاکانی نەوت لە کێڵگەیەکی نەوت سەرقاڵی کارکردنە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەینی 17-1-2025 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە 81.57 دۆلار، هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 79 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش وا دەکات ئەو داهاتەی عێراق لە نەوت دەستی دەکەوێت زیاد بکات.
بۆچی گرنگە: بە گوێرەی یاسای بودجەی سێ ساڵیەکەی عێراق 2023-2024-2025 بەرمیلێک نەوتی خام بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە، بەمەش داهاتی عێراق لەهەر بەرمیلێک نەوت 11 دۆلار و 57 سەنت زیاد دەکات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەرزبوونەوەی عێراق، کاریگەریی لەسەر ئابووری و داهاتی عێراق دەبێت کە دەتوانێت کورتهێنانی بودجەی پێ پڕبکاتەوە.
لەلایەکی دیکە: لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەمیانی سەردانەکەی بۆ لەندەن، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین ڕێککەوتنی نوێی لەبواری بەنەوت و وزە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەریتانیا واژۆکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز