
وێنەی ئەو گەنجانەی کە لە لیبیا دەستگیر کرابوون
ئاڤا نیوز
12 گەنجی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی ویستوویانە لە ڕیگەی لیبیاوە گەشت بکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا، دوای دەستگیرکردنیان بۆ ماوەی دوو مانگ دەگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
چیرۆکی سەرەکی: بە هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق توانرا 12 کۆچبەری کوردی لە زیندانی لیبیا ئازاد بکرێن و بڕیارە لەم نزیکانە بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موسەننا ئەمین، ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە تۆڕی "فەیسبووک" ڕایگەیاند: دوای ئەوەی زیاتر لەدوو مانگ و نیو 12 هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپا لەوڵاتی لیبیا دەستبەسەركران، دوای هەوڵ و بەدواداچوونە بەردەوامەكانمان بەهاوكاری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا لەكۆتاییدا هەوڵەكان بەئامانج گەشت ئەو هاووڵاتییانە لەڕێگەی گەڕانەوەدان بۆ هەرێمی كوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەوەی کاتیی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: باڵیۆزخانەکەمان پێشتر چەندین جار لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا هۆشداریی داوەتە گەنجان لە مەترسییەکانی کەوتنە ناو تەڵەی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، کە دەیانخاتە بەردەم مەترسی لێپرسینەوەی یاسایی، ئەمە جگە لەوەی مەترسییەکانیش کە هەڕەشە لە ژیانیان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2024 زیاتر لە 25 هاووڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە لیبیا گەڕێنراونەتەوە زێدی خۆیان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا