لە عێراق چەند حاڵەتێکی شێرپەنجەی مەمک له نێو پیاواندا تۆمار دەکرێت
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم

نیشانەی شێرپەنجە
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی تەندروستی نەجەف ڕایدەگەیێنێت، ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک له نێو پیاواندا لە پارێزگاکەدا بەرزبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا نەخۆشییەکی دەگمەنە، حاڵەتەکە بە کەمتر لە 1% دەخەمڵینرێت، واتە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا لە هەر هەزار کەسدا یەک کەسە.
لێدوانی فەرمی: سوندس عهبدولعال، سەرۆکی بەشی کۆنترۆڵی شێرپەنجە لە فەرمانگەی تەندروستیی نەجەف ڕایگەیاند: فەرمانگەکەمان 9 حاڵەتی تووشبوونی بە شێرپەنجەی مەمک لەنێو پیاواندا تۆمار کردووە، ئەم ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە. بەڵام بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکە بە حاڵەتێکی سروشتی دادەنرێت.
هۆكارە زانراوەكان: بە گوتەی سوندس عهبدولعال، فەرمانگەکەیان هەوڵی ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە دەکات و هۆکاری بڵابوونەوەکەشی بۆ چەند خاڵێک گەڕاندەوە، لەوانە؛ هۆکاری بۆماوەیی و سیستمی خۆراکی هەڵە و جگەرەکێشان و نێرگەلە و خراپ بەکارهێنانی هۆرمۆنەکان لەلایەن ئەوانەی یاریی لەشجوانیی دەکەن بەبێ گەڕانەوە بۆ پزیشک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز